«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی لە «ئەلسەیید بەدر بوسەعیدی» وەزیری کاروباری دەرەوەی عوممان، پێشوازیی کرد.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عوممان بڕیارە لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان پێکەوە وتووێژ بکەن.
هەروەها بڕیارە «ئەمیر عەبدوڵڵاهییان» و «ئەلسەیید بەدر بوسەعیدی» لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بدەنەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عوممان لە دەیان ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس و هەوڵی ئەمریکا بۆ توندکردنەوەی ئێران ترسێن کردن، بەردەوام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی بەرامبەر بووە.
بەرپرسانی عومان لەو باوەڕەدان کە پەیوەندیی نزیک لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای ڕاستی دامەزراوە و ئێران بە دراوسێیەکی گەورە دەزانن.
ئەم دوو وڵاتە هیچ ناکۆکییەکی خاکی و سنوورییان پێکەوە نییە، داکۆکیی ئێران لە عوممان بە شێوەیەکی ئەرێنی و هەرماو لە یادمانی مێژوویی عومماندا چەسپاوە.
342/